مەجال بە ئانتی کمونیستەکان مەدەن
پیٚش هەموو شتیٚک: ئەم بابەتەی من تەنیا بەم شیٚوە ئیٚعتباری هەیە، بوٚیە هەر کەسیٚک بە هەر مەبەستیٚک بەشیٚکی لیٚ جیابکاتەوە لە لای من “سمکو نوری” ئیٚعتباری نیە.
سمکو نوری
سەرەتا
ریٚکخراوی “زەحمەتکیٚشان”ی عبدالله مهتدی پاش سالٚی ۲۰۰۰ هاوکات لە گەلٚ بیٚ ئومیٚدی سیاسی، دەسبەرداری خەبات لە دژی رژیمی ئیسلامی دەبیٚت و بە دو ئالاٚو هەروەها دو جوٚر سیاسەت دریژە بە سیاسەتیٚکی دیکە دەدات. دوو قاچی ستراتیٚژی سیاسی ئەم ریٚکخراوە بریتین لە ۱: هەولٚدان بوٚ کردنەوەی جیٚگایەک لە ناو بالٚی ئیسلاحخوازی رژیم ۲: شویٚنکەوتنی سیاسەتی روژائاوا بە تایبەت سیاسەتی نیزامی “ئامریکا”
۱-۱: رووکردنە سیاسەتی “ئیسلاحی رژیم”، پەیامی سەرەخوٚشی بو مەرگی “مونتەزیری”، پیاهەلٚدان بە “موسەوی و کەرووبی” و هەلٚچنینی هیواو ئوٚمیٚد لە سەر “عاقلٚ”بوونی رژیمی قاتلاٚنی ئیسلامی و هتد لە هەموو ووتراو نووسراوی ئەم ریٚکخراوەدا بە بەرچاوی هەموو کەسیٚکەوەیە.
۲-۲: لە گەلٚ بی ئومیٚد بوونی گروپەکەی “موهتەدی لە بالٚی “ئیسلٚاحخوازی” رژیم، دەبینین ئەم گروپە وەک ئەوانی دیکە، وردە وردە خوٚیان لە گەلٚ فشاری روژئاوا ریٚک دەخەنەوەو جار نەجار وەک نواندنی ئەرکی خوٚیان وەک بەشیٚک لەو فشارە چەند کەسیٚک بەرە ناوخوٚی کوردستانی ئیٚران بەریٚدەکەن.
** روونکردنەوەیەکی کورت بوٚ ئەو دوو بەشە
جیٚگای ئاماژەیە کە رووکردنە سیاسەتی “ئیسلاٚحخوازانی رژیم” یا پشت تیٚکردنیان و ئەمجار رووکردنە سیاسەتی “فشاری روٚژئاوا” بوٚ سەر رژیٚمی قاتلٚانی ئیسلامی لە لایەن “موهتەدی” و ئەوانی دیکەش وەک “حیزبی دیموکراتەکان”، شان بە شانی هیواو ئومیٚدی روژئاوا بە ئیسلاحی رژیم یان بیٚ ئومیٚدی ئەوان بە ئیسلاٚحی ئەو رژیمە دەچیٚتە پیٚش، چونکە ئەحزابی قەومی و ئیسلامی هیٚزی پیادەو شویٚنکەوتووی سیاسەتی روژئاوا بە تایبەت ئامریکان.
بادانەوە لە پشت بەستن بە ئیسلاٚحخوازانەوە بوٚ پشتیوانی لە سیاسەتی دەرەکی چوٚن لە کردەوەی گروپی موهتەدی و ئەوانی دیکە رەنگ دەداتەوە:
۱: کاتیٚک روژئاواو بە تایبەت ئامریکا هیواو ئومیٚد لە سەر قەول و بەلٚیٚنەکانی رژیم بە خوٚی هەلٚدەچنیٚت و خولەکانی وتوویٚژ لە سەر “بەرنامەی ئەتوٚمی و ژیٚرپیٚ نانی مافی مروف” دەستپیٚدەکات، گروپی موهتەدی و ئەوانی دیکەش، سەری زمان و بنی زمانیان دەبیٚتە، “ریٚک کەوتن” و “وتوویٚژ” و ریٚگاچارەی بە بیٚ “توند و تیٚژی” و “شورش توند و تیٚژیە” و “ئیسلاحخوازی باشە” و هتد دەچیٚتە دەستوری کارو چالاکی سیاسی و تەبلیغی ئەم گروپانەوە.
۲: کاتیٚک هیواو خەیالٚەکانی روژئاوا بە “ریفوٚرم بە دەستی بەشیٚک لە رژیم” دادەرمیٚت و سکرتیٚرە گشتی و ناگشتیەکانی ئامریکا هەرەشە دەکەن و گورز رادەوەشیٚنن، گروپەکەی موهتەدی تەنانەت بە بیٚ ئەوەش کەسیٚکیان دیتبیٚت، وەک شویٚنکەتوویەکی گویٚرایەلٚی ئامریکا یەکسەر بە ئەرکی خوٚیانی دەزانن “راسان و خەباتی چەکداری” لە ژیٚر میٚز بکیٚشنە دەرەوەو لیٚمان دەبنە “قارەمان”. وەک ئەوەی خەلٚکیش وەک کوٚیلەکانیان، بیریان چوبیٚتەوە پیٚشتر چوٚن بە شان و بالٚی بەشیٚک لە نارازیەکانی رژیمدا هەلٚیان دەداو و ریٚزیان لیٚ دەگرتن.
۳: حالٚەتی سیٚهەمیٚش هەیە: ئەمە حالٚەتیٚکی وەک ئیٚستا وایە. کاتیٚک کەسیٚکی وەک “بایدیٚن” لە ئامریکا لە سەر کارەو تەنانەت بوٚ نیشاندانی نیازپاکی بە رژیمی ئیسلامی، رژیٚمیٚکی وەک ئەم رژیٚمەی لە بن گویٚی ئیٚران هیٚناوەتە سەر کار و ئەوەندە بە خەمی نەروخاندنی رژیمی ئیسلامیەوەیە کە دەنگی ئیسرائیل و هاوپەیمانانی خوٚیانیشی دەرهیٚناوە. بە چەشنیٚک کە “پاشای” کوٚنەپەرستی عەربستان ولاٚمی تەلەفوونەکانی بایدن کە بە خەمی گرانی نرخی نەوتەوەیە ناداتەوە. لەم حالٚەتەدا ئیتر گروپەکانی لە چەشنی موهتەدی واتە هەموو ئوٚپوٚزیسیونی دەستی راستی ئیٚران بە تەواوی هیواو براو دەبن. کاتیٚک خەلٚک لە دژی ئیسلاٚحخواز و ئوسول گەرا دروشم دەلٚیٚن و روژئاواو بە تایبەت ئامریکا ترسی بە هیٚزبوونی کمونیسمی لیٚ نیشتوەو و “چەکی فشار” وەلا دەنیٚن. لەم حالٚەتەدا ئەحزابی راستی ئیرانی بە قەومپەرەستی ئیٚران و کوردستانیەوە دەستی لە هەموو لایەک کورت دەبیٚتەوە و سەرگەردان دەبن. حالٚەتی دیکەش هەن بەلاٚم مەبەستی من شتیٚکی دیکەیە.
مەبەستی من ئەوەیە بلٚیٚم کە ناردنەوەی کەس بوٚ ناوخوٚی کوردستان کە خوٚیان پیٚی دەلٚیٚن “جەولەی سیاسی” و دەیانەویٚت وەک بەشیٚک لە “زەحمەتەکانیان” یا وەک “مبارزه” بە خەلٚکی بفروٚشن سەرەتا بەشیٚکە لە سیاسەتی روژئاوا، ئینجا گرینگ نیە کە ئامریکا وەها مەئموریەتیٚکی بەوان دابیٚت یان نا. ئەمان روویان لەو قیبلەیە، واتە ئەگەر بلٚیٚن لە ئامریکا باران دەباریٚت ئەمان بە بیٚ چەتر سەر ناکەن بە دەرەوە.جاری وایش هەیە کە دەستیان لە هەردولا کورت دەبیٚتەوەو بە ناچاری و بوٚ ئەوەی لە بیر “نەچنەوە” ماجەرا ساز دەکەن و لە سەر حیسابی خویٚنی مندالٚی رەشو رووتی کوردستان گونای خویان سوور رادەگرن.
دوهەم، تا ئەو جیٚگای لە کردەوەی ئەم گروپە قەومی و ئیسلامیانە بوٚمان دەرکەوتوە، دو جوٚر جەولەی سیاسیە هەیە کە بە بیٚ چەک دەچیٚتە پیش کە هیچیان “ئاکامیٚکی” بوٚیان نیە، بەلاٚم یەکیٚک لەو دو جوٚر جەولە سیاسیە جیا لەوەی لە باری سیاسیەوە هیٚچ “ئاکامیٚکی” نیە، مدالٚی خەلٚکیشی پیٚ دەدەن بە کوشت. جوٚری یەکەمی ئەو جەولە سیاسیە، ئەو شیٚوە بوو کە سکرتیٚرە گشتی و ناگشتیەکان لە ولاٚتی “نوٚرویٚژ” سواری سەیارە بوون و میوانی ئیٚواره خوانیٚکی سپای پاسداران بوون. بەلاٚم جوٚرەکانی دیکەی هەمیشە گیانی مندالٚی خەلٚکی تیٚدا بووەتە قوربانی کە سەرتاپای سیاسەتی ئەم گروپانە پراوپرە لەو نمونانە.
ریٚکخراوی عبدالله مهتدی کە لە سەر ئەم سیاسەتە لە “کوٚمەلٚە و حکا” جیابوەوە لە ماوەی زیاتر لە ۲۰ سالٚی رابردوودا لە ژیٚر فشاریٚکدا پشتی چەماوەتەوە. ئەو هەموە کارەساتەی لەم گروپەی دەیبینن دەنگی ئیٚسقانی ئەم گروپەیە کە لە ژیٚر ئەم فشارەدا هاردراوە. هیٚرشی نیزامی بوٚ سەر حیزبیٚکی پالٚ دەستی خوٚی کە سیٚ سالٚ بوو لیٚی جیا ببوەوە، کیٚشمەکش و شەری دەستەویەخە لە گەلٚ بالٚیٚکی دیکەی خوٚیان بە ریٚبەری “عومەر ئیلخانی زاده” کە ژمارەیەک برینداری لیٚ کەوتەوە، ئەو هەموو خوٚکوژیە، ئەو هەموە سکاندالٚە سیاسیە، ئەو هەموە دروٚ دەلەسە، ئەو هەموە لە بە گرتدانی کەسانی سەر بەو حیزبە بە رژیمی ئیسلامی، پەرەدان بە سیاسەتی دژی ژن، پشتیوانی کردن لە بالٚیٚکی رژیم، پشتیوانی لە “رضا پهلوی” و سویٚندخواردن بە “تمامیت ارضی ایران”، پشتیوانی لە ئیسلامی سیاسی، پشتیوانی لە هیٚرشی نیزامی ئامریکا بوٚ سەر عیٚراق، پشتیوانی لە حکومەتی هەریٚم کاتیٚک خەلٚک بە دەست ئەم رژیمەوە بەزالٚە هاتن و لە سەر شەقامەکان ریٚپیٚوان و نارەزایەتیان دەردەبری و قسەکردن وەک ئەوان و وتنی ئەوەیکە “حکومەتەکە ساوایە” و دارشتنی پیلانی کوشتنی کمونیستەکان لە کوردستانی عیٚراق و ….هتد بەشیٚکی ئەم سیاسەتەیە کە ئەم گروپەی هاریوە، بەلاٚم ئەم سیاسەتانە لە گەلٚ یەکیٚک لەو دوو ئالاٚیە دیٚتەوە کە بە سەر سەری “تەکیە و بارەگاکەی” ئەم گروپەوە هەلٚواسراوە. توٚ ناتوانیت وەک ریٚبەری گروپیٚک ئەم هەموە کارە گلاٚو و بی پرەنسیبانەو هەلپەرستانەیە ببەیتە پیٚش و ئالاٚیەکی سوور بە سەر سەری “بارەگاکەتدا” هەلٚواسیت و پیٚت وابیٚ خەلٚک لیٚت قبولٚ دەکات.
کاتیٚک حیزبیٚک لە سوسیالیستەوە دبیٚتە قەومپەرست، هەرچەن ئالاٚی حیزبیٚکی دیکەشی هەلٚواسیبیٚ ناتوانیٚت لە ناوخوٚی خوٚیدا سیاسەتیٚکی ئینسانی بیٚت. ژن ناتوانیٚت لەوەها حیزبیٚکدا ئیٚحساسی ئەمنیەت بکات. ئینسان مانای نامیٚنیٚت و موبارزە کردن بە هوٚی وەها گروپیٚک و وەها سیاسەتیٚک لە ناوەروٚک بەتالٚ دەبیٚت. کەسیٚک ناتوانیٚت چاوەروانی هەلسووکەوتی ئینسانی و شورٚگیٚرانە لە ناو حیزبیٚکدا بیت کە انقلاب یان شوٚرش لە دەستوری کاری حیزبەکەی هاتبیٚتە دەرەوەو خوٚی بە مەزاجی ئاخوندیٚکەوە گریٚدابیٚت. کەسیٚک ناتوانیٚت چاوەروانی هەلسووکەوتی موتەمەدینانە لە ناو حیزبیٚکدا بیٚت بەرانبەر بە ژن، کە ریٚبەری حیزبەکەی لە گەلٚ هەر قولە ئاخوندیٚکی “سونی” دادەنیشیٚت و پیٚی دەلٚیٚت “کورد موسولٚمانە” و بەرژەوەندی حیزبەکەی ئیزنی ناداتیٚ بلٚیٚت دژی ئیسلامی سیاسیە. کاتیٚک ریٚبەری حیزبیٚک واتە “گروپەکەی موهتەدی” لە کاتی جیابوونەوە کاندا خوٚی هاندەری ئەندامانی گویٚرایەلٚ بوٚ هیٚرش کردنە سەر حیزبەکانی دیکەیە کەسیٚک لە ناو ئەم حیزبەدا ناتوانیٚت چاوەروانی هەلسووکەوتی لانی کەم ئەمروٚیی لە ناو ئەو حیزبەدا بیٚت کاتیٚک ویستیان رەخنە بگرن.
کاتیٚک ریٚبەری ئەم حیزبە پشتی بە بالٚیٚکی رژیم دەبەستیٚت، کاتیٚک لە گەل موٚرەکانی رژیمی پیٚشوو بوٚ لیٚک نزیک بوونەوە نان بە قەرز دەدەن، کاتیٚک لە کەسانیٚک کە پیٚشتر سەر بە رژیم بوون “سازگارای بناغەدانەری سپای پاسداران” وەک عاشقەو ماشقە لیٚک دەئالٚیٚن و لیٚک جیاناکریٚنەوە، چوٚن و بە چ پاساویٚک کەسیٚک دەتوانی پشتیوانی لە وەها حیزب و کەسیٚکی هەلپەرەست بکات، وەک پیٚشمەرگەی ئەم گروپە چون دەتوانی شەو بە ئارامی بخەویت و چاوەروانی ئەوە نەبیت وەک “ئاپو حسینی” سەرت تیا نەبەن و بلٚیٚن خوٚی کوشت!!؟؟
مندالٚی خەلٚکی هەژار و کریٚکار بە هوٚی گرانی و هەژارییەک کە رژیمی قاتلاٚنی ئیسلامی بە سەر خەلٚکیدا سەپاندوە بە ناچاری و بە نەبوونی ووشیاری سیاسی روودەکەنە ئەو شویٚنەو پاش کەمیٚک بە هەر شیٚوەیەک بیٚت دەبیٚ هەر خوٚیان رزگار بکەن، بەلاٚم کەسانیٚک کە لە ئەروپا لە شویٚنی گەرم دانیشتوون چوٚن دەتوانن لە باتی کوٚتایی هیٚنان یان پیٚش پیٚگرتن بەم سیاسەتە ئیرتیجاعیەی موهتەدی یان گوٚشەگیری و نەبوونە هاوبەشی ئەم سیاسەتە ئیرتیجاعیە لە دوورەوە چەپلٚە بوٚ مندالٚی خەلٚکی هەژار لیٚدەدەن کە زیاتر بچنە شەریٚکەوە کە هەر لە سەرەتاوە بە هوٚی نەبوونی زەمینەو بەستیٚنە سیاسی و کوٚمەلاٚیەتیەکانی، دیارە کە دوٚراوو شکستخواردوە؟ پاش ئەوەی مندالٚی خەلٚکت بوٚ ئەم خوٚکوژیە هاندا چوٚن دەتوانی لە مالٚی خوٚت سەری راحەتی بنیٚیتەوە؟ حیزبەکەی موهتەدی کە زوٚر بە کورتی گوٚشەیەک لە سیاسەت و پراکتیکی لەم نووسراوەدا دەبینن، حیزبیٚکی ئیرتیجاعی و دژی خەلٚکی کوردستانە، ئەم حیزبە دژی رژیمی ئیسلامی نیە و ئەگەر ئیسلٚاحخوازانی رژیم گوٚشەیەک لە دەسەلاٚتیان بوٚ چوٚلٚ بکردبایە، ئیٚستا موهتەدی و ووردە موٚرەکانی موچەخوٚری دەوروبەری لە “مەجلیسی شورای ئیسلامی”دا باسی سەپاندنی گرانی بە سەر خەلٚکی کوردستانیان لە گەلٚ رژیم دەکرد، وەک چوٚن بەرادەرانی لە حکومەتی هەریٚم لە گەلٚ “عەلاوی و چەلاوی و موقتەدا سەدر و عادل عبدول مەهدی و نوری مالیکی” خەریکی سەپاندنی هەژاری و یاسای سەرکوتی ئیسلامین لە دژی خەلٚکی کوردستان.
توٚ کە لە دەرەوەی ولاٚتی و چەپلٚە بوٚ ئەم گروپە ناو زراوە لیٚدەدەیت یان ئەمە نازانیت یان توٚش وەک موهتەدی دواکەوتوویت و نانی موهتەدی دەخویت، یان خوٚتت لە سەرەدا راگرتووە بوٚ بەش.
چەند دیٚر لە سەر دو دیٚر لە “ووتە روٚژی ریٚکخراوەکەی ئیبراهیم عەلیزاده”
ریٚکخراوەکەی ئیبراهیم عەلیزاده پاش دەستبەسەر کرانی چەند کەس لە ئەندامانی گروپەکەی موهتەدی لە ووتەی روژی تەلەفزیوٚنەکەی خوٚیاندا، دەستبەسەر بوونی ئەو چەند لاوەی کە بوونە قوربانی سیاسەتی گروپەکەی موهتەدی، وەک هەلیٚکی “باش”یان زانی هەم لایەنی ئەم گروپە ناوزراوە بگرن و هەمیش لابەلا هیٚرشیٚکی بە قەولی فارسی “نامحسوس” بکەنە سەر رەخنەگری سیاسەتی ئیرتیجاعی گروپەکەی موهتەدی. ئەمان لەم نووسراوەدا بە روالٚەت لە سەر تەبلیغاتی رژیم قسە دەکەن، بەلاٚم بە ئەنقەست بە جیانەکردنەوەی رەخنەی کەسانی دیکە لە تەبلیغاتی رژیم، هەمویان دەخاتە یەک خانەوەو بە یەک چاو سەیریان دەکات. ئەمەش بەو هوٚوە دەکەن چونکە خوٚیان بە هاوچارەنووسی سیاسی گروپەکەی موهتەدی دەزانن و نایانەویٚت لە کاتی “تەنگانە”دا پشتی هاوشانی سیاسی خوٚیان بەردەن.
ئەم ریٚکخراوە تازە دروستکراوە کە لە کاتی جیابوونەوەکەیاندا کاری وایانکرد خەریک بوو کارەکانی موهتەدیمان “بیر بچیٚتەوە” لە بەشیٚک لە “ووتەی روٚژی” خوٚیاندا ئاوا قسە دەکەن : ” له چهند ڕۆژی ڕابردوودا و بهدوای گیرانی چهند کهس له پێشمهرگهکانی “ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زهحمهتکێشانی کوردستانی ئێران” له کاتی مهئمورییهتێکدا له ناوهوهی وڵات، شهپۆلێک له تهبلیغاتی ناسراو و ناڕهوای ڕژیم به ئامانجی زیان پێگهیاندن به بهرحهق بوونی جێگه و پێگهی مهعنهوی و سیاسی، بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی کوردستان له لای بیر و ڕای گشتی، کهوتۆته ڕێ.”.
ئەم بەریٚزانەش پیٚیان وایە خەلٚکیش وەک ئەوان سەریان لە بەفرناوە و هیچ نابینن. لای خوٚیان وایان بوٚ داناوە، وەک کاتی جیابونەوەکەیان کە هەر کەس رەخنەی لیٚیان دەگرت یەکسەر هیٚرشیان دەکردە سەری و بە ئەدەبیاتی گروپە ناوزراوەکەی موهتەدی “لەقاویان” دەدا ئیٚستایش دەتوانن لە ژیٚر ناوی ” بزوتنەوەی شوٚرشگیٚرانەی کوردستان” کە بە پیٚی پیٚوەری ئەوان گروپەکەی موهتەدیش هەر لەو بزوتنەوەدان، ئەگەر کەسیٚک رەخنەی لە گروپەکەی موهتەدی گرت بە فریٚدانی قسەی “تەبلیغاتی ناسراو” پاشەکشەیان پیٚبکەن و بیترسیٚنن. ئەوە لە حالٚیٚکدایە کە لە “جەولە سیاسیە ناسراوەکەی نوٚرویٚژ” لە گەلٚ رژیم کە باسم کرد ئەمانیش بوٚ ماوەی سالیٚک ئەویش بە قسە خوٚیان ئەم خلیٚنەو بلیٚنە کردنە لە گەلٚ رژیمیان شاردبوەوە. کاتیٚک ئیٚمە کمونیستەکان دەمانوت “بزوتنەوەی شوٚرشگیٚرانەی کوردستان” سیاسەتیٚکی هەلٚپەرەستانەیەو پەردەیەکە بوٚ شاردنەوەی بزوتنەوەی کریٚکاری لە کوردستاندا، دەیانوت نەخیٚر ئەمە سیاسەتیٚکی رادیکال و کمونیستیە، کەچی ئیٚستا لە “بزوتنەوە شوٚرشگیٚرانەکەی” ئەم گروپەدا جیٚگای گروپەی ناوزراوەکەی موهتەدیشی تیٚدا دەبیٚتەوەو ئەگەر هەر کەس رەخنەی لەم سیاسەتە ئیرتیجاعیە بیٚت “دەبیٚت” خوٚی لە گەلٚ ئەمان ریٚک بخات، بوٚ ئەوەی تەبلیغاتەکەی لە دژی “بزوتنەوەی شوٚرشگیٚرانەی کوردستان نەبیٚت” کە ئیستاکە گروپەکەی موهتەدی جەولەی سیاسی بوٚ ریٚک دەخەن. واتە بە پیٚی پیٚوەری حیزبە تازە دروستکراوەکەی ئیبراهیم عەلیزاده یان دەبیٚ جەولەی خوٚکوشتنی موهتەدیت قبول بیٚت چونکە بە خزمەت بە “بزوتنەوەی کوردستانە” یان رەخنەت لیٚی هەبیٚت حیسابی “تەبلیغاتی ناسروا” لە چەشنی رژیمت بوٚ دەکەن. ئەگەر لیٚرەوە سەیری ئەم رووداوانە بکەیت بوٚت دەردەکەویٚت بوٚچی ئەمانە بە شان و بالٚی مندالٚ خەلٚکدا دیٚن کە بەم شیٚوە بروٚن و خوٚیان بە کوشت بدەن. پرسیار لە ریٚبوارانی ریٚگا تاقیکراوەکەی موهتەدی ئەوەیە، مەبەستتان لە کام تەبلیغاتی ناسراوە؟ بوٚ ئاماژە بە خودی تەبلیغاتەکە ناکەن؟ ئەی ئەگەر کەسانی دیکە ئەم گروپەیان لەقاودا چی؟ باشە ئەگەر مەبەستتان رژیمە، ناردنی چەن کەسی ناشارەزا ئەویش لەم کاتەدا بو ناوخوٚی ئیٚران بە ئەندازەی ئەم تەبلیغاتە نارەوای رژیم مەترسی بوٚ سەر خەلٚکی کوردستان نیە؟ واتە گروپەکەی موهتەدی بە دەستی خوٚی و بە حیساب کردن لە سەر خویٚنی مندالٚی رەشوروتی خەلٚکی کوردستان خوٚراکی بوٚ ئەم تەبلیغاتە دابین نەکردوە؟ ئەگەر وایە، کە ئەلٚبەتە وایە، بوٚچی لە ترسی تورش بوونی رووی گروپەکەی موهتەدی ناویٚرن ئەوەیان پیٚ بلٚیٚن؟ بوٚ بەم گروپە ماجەراگەرایە نالٚیٚن خوٚراکی ئەم تەبلیغاتە بوٚ رژیم دابین نەکات؟ ئیٚوە پیٚتان وایە بە فریودانی خوٚتان خەلٚکیش فریو دەدەن؟
ئەوەی کە ماوە بیلٚیٚم ئەوەیە کە لیٚرەدا رەسم و ناوی بەشیٚک لەو کەسانە بلاٚو دەکەمەوە کە هەر کەسەو بە شیٚوەیەک، یان بەو هوٚکارە سیاسیانەی کە لە سەرەوە باسم کرد خوٚیان کوشتوە، یان بە هوٚی سیاسەتی ئیرتیجاعی ئەم گروپەوە بە دەستی رژیمی تیروٚریستی ئیسلامی گیانیان بەخت کردوە. رەسم و ناوی ئەم کەسانە تەنیا بەشیٚکی بچوک لە هەموو کارەساتە گەورەکەیە. هەر کەسەوە لە لای خوٚیەوە دەتوانیٚت ئەو کەسانەی کە من نایانناسم یان ناویانم لە ئینتیٚرنیٚت بوٚ نەدوٚزراوەتەوە تەکمیلی بکات.
یادی ئەو ئازیزانە کە مندالٚی رەشو روتی ئەو ولاٚتە بوون و بوٚ خەبات لە دژی رژیمی قاتلاٚنی ئیسلامی سەرمایە به نیازی موبارزە بەلاٚم بە هەلٚە روویان کردە ئەو گروپەو بوونە قوربانی سیاسەتی ئیرتیجاعی قەومپەرەستان بەرزو بەریٚزەو و پەیمان دەدەین لە بەرەبەیانی روخاندنی رژیمی قاتلٚانی ئیسلامی سەرمایە یادیان دەکەینەوە. مەرگ و نەمان بوٚ رژیمی ئیسلامی سەرمایە. شەکاوە بیٚت ئالاٚی کمونیسم